Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:53

وەزارەتی رۆشنبیری داوایەک ئاڕاستەی کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات

کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە كەناڵەكانی راگەیاندن دەكات خۆیان بەدووربگرن لە ھەواڵی ناڕاست و بەپەلەی نادروست.

سەبارەت بەم بارودۆخە سیاسییەی لە عێراق و کوردستان دەگوزەرێت، داواتان لێ دەکەین خۆتان بەدووربگرن لە ھەواڵی ناڕاست و بەپەلەی نادروست، کە سەرچاوەکەی نادیار و شاراوە بێت، پێوستە ھەموو لایەک پابەندبن بە ئاکار و موڕاڵی پیشەییانەی کاری ڕاگەیاندن، چونکە داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست خزمەت بە دۆزی گەلەکەمان ناکات و لە ئامانجی راستەقینە دوورمان دەخاتەوە، بۆیە داوا دەکەین ھەموولایەک بەرپرسیارانە مامەلە لەگەڵ ڕووداو و پێشھاتەکان بکەن و ھەواڵی بێ بنەما و ناڕاست بلاونەکەنەوە.

شایه‌نی باسه‌ له‌ رۆژانی رابردوو چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن هه‌واڵی ناراست و بێ سه‌رچاوه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی دڵه‌راوكێی هاووڵاتیان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.