Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 07:41

 له‌ ساڵیادی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند (فه‌رهاد شه‌ریف) دا

کوردستان TV
100%

گه‌ر ئاوڕێك له‌ مێژووی شانۆی درامای كوردی بده‌یه‌وه‌ ناتوانرێ ڕۆڵی هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند له‌ بیربكرێ كه‌ خاوه‌ن ئه‌زموون و مێژووی جوانی بزووتنه‌وه‌ی شانۆو درامای كوردین له‌هه‌ولێری پایته‌خت كه‌ ساڵانێك به‌ دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی زۆره‌وه‌ بره‌ویان به‌كاری هونه‌ری داوه‌ به‌ پێی ئه‌و قۆناخانه‌ی كه‌ته‌نها ئامانج خزمه‌تكردن بووه‌ ، یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ كه‌ناوێكی ناسراو دیاربووه‌ له‌ گۆڕه‌پانی دراماو شانۆی كوردی مامۆستا ( فه‌رهاد شه‌ریف )ه‌ كه‌ له‌ ‌ساڵی 1946 له‌ شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه‌ ، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌ شاری هه‌ولێر ته‌واوكردووه‌ ، وه‌له‌ساڵی 1971 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا وه‌رگرتووه‌ له‌به‌شی شانۆ _ ده‌رهێنان ، هه‌ر له‌ساڵانی حه‌فتاكان سه‌رۆكی به‌شی نواندن بووه‌ له‌ ئێزگه‌ی به‌غدا ، وه‌له‌ كۆمه‌ڵێك تیپ و گرووپی شانۆیی ئه‌ندام یان سه‌رۆك یان جێگری سه‌رۆك تیپ یان ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بووه‌ ، وه‌ له‌دووای ڕاپه‌رینی گه‌لی كورد ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌ دامه‌زراندنی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر له‌ساڵی 1992 وه‌یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و په‌یمانگایه‌ بووه‌ ، ده‌سپێكی كاری هونه‌ری مامۆستاو هونه‌رمه‌ند خوالێخۆشبێت فه‌رهاد شه‌ریف ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ساڵی 1971 وه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ هونه‌ریانه‌ی كه‌ وه‌ك نواندن یان ده‌رهێنان كاری تیادا كردووه‌ وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی :

1- شانۆگه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌ر

2- شانۆگه‌ری ڕۆژهه‌ڵات

3- شانۆگه‌ری یه‌كگرتن

4- شانۆگه‌ری خوازبێنی

5- شانۆگه‌ری به‌زۆركراوه‌ به‌دكتۆر

6- شانۆگه‌ری شه‌هید

7- شانۆگه‌ری مه‌م و زین

8- شانۆگه‌ری راشامۆن

9- شانۆگه‌ری رۆمیۆ جولێت

10- شانۆگه‌ری ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌ڤین مه‌زنتر ده‌بێت

11- شانۆگه‌ری دووبرا

12- شانۆگه‌ری خانزادی میری سۆران

13- شانۆگه‌ری هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌

14- شانۆگه‌ری گێله‌ پیاو

15- شانۆگه‌ری ماڵی نه‌خۆری لۆ چه‌كمه‌ بۆری

16- شانۆگه‌ری وته‌ی به‌ڵێ ، وته‌ی نه‌خێر

17- درامای ڕه‌جه‌بی ده‌رگه‌وان

18- شانۆگه‌ری خۆتان بگرن هات

19- شانۆگه‌ری خزمه‌تكارێكی گۆیرایه‌ڵ

20 - شانۆگه‌ری ته‌رمی سه‌رشۆسته‌كه‌

21- شانۆگه‌ری محه‌مه‌دو سێوێ

خوالێخۆشبیت خاوه‌ن ئه‌زموون ومێژوویه‌كی جوان و پڕشنگداره‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی شانۆو درامای كوردیدا ، وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر باری ته‌ندروستی باش نه‌بووه‌ تاوه‌كو ڕۆژی هه‌ینی ڕێككه‌وتی 17/7/2015 له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد و به‌ره‌و دوا مه‌نزلگای هه‌میشه‌یی رۆیشت و ماڵئاوایی له‌ دۆست و هاوڕێیان و شانۆكاران كرد ، جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ په‌رتووكه‌كانی كتێبخانه‌كه‌ی له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له‌ بواری شانۆ و ده‌رهێنان بۆ سوودمه‌ندبوونی قوتابیان پێشكه‌شی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێری كرد ، وه‌له‌ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا هۆڵی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان ناونرا هۆڵی فه‌رهاد شه‌ریف و په‌یكه‌رێكی بۆدانرا وه‌ك ڕێزو وه‌فایه‌ك له‌پاڵ ئه‌و خزمه‌ته‌ی هه‌یتی وه‌ك شانۆكارو مامۆستا ، له‌هه‌مانكاتدا لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌ته‌ك شه‌ش هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر په‌یكه‌رێكی تری مامۆستا فه‌رهاد شه‌ریف ی له‌ باخچه‌ی سه‌ندێكا دانا ، روحی شادبێ و جێگه‌ی به‌هه‌شتبێ .

ئا/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.