قوربانی كردن یه‌كێكه له رێورسمهكانی ئایینی ئیسلام و گه‌ورترین قوربانیدانه له به‌نده وه بۆ خوداكه‌ی خۆی ، به‌تایبه‌تی كاتێ پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم داواكه‌ی خودای به‌بێ دوودڵی جێبه‌جێكرد ،كاتێ خودا گه‌وره داوای لێ‌كرد سه‌ری كوڕی خۆی (ئیسماعیل) ببڕێت ، به‌ڵام خودای مه‌زن له دوا سات دا به‌رانێكی بۆ نارد له‌جیاتی كوڕه‌كه‌ی سه‌ری ببڕێت.
بۆیه ئێستا وه‌كو سونه‌تێك له‌هه‌مان كاتدا وه‌كو ئه‌ركێك بۆئه‌و موسڵمانانه‌ی توانای مادیان هه‌یه ده‌بێ له جه‌ژنی قورباندا قوربانی بكه‌ن.
عه‌ره‌به‌كان پێش هاتنی ئایینی ئیسلام قوربانیان ده‌كرد به‌مه‌به‌ستی نزیك بوونه‌وه له خواوه‌نده‌كان شێوه‌ی قوربانیش جۆراوجۆر بوو، ته‌نیا قوربانی ئاژه‌ڵ نه‌بوو به‌ڵكو هه‌ندێ جار مرۆڤیان ده‌كرده قوربانی له هه‌ندێ له ئایینه‌كان منداڵه‌كانی خۆیان ده‌كرده قوربانی.
قوربانیكردن له ئاینی یه‌هودا:
به‌پێی سه‌رده‌می كۆن قوربانی لای یه‌هودییه‌كان بریتی بوو، له مانگای سوور وه‌كو یه‌كێك له بنماكانی قوربانیكردن مانگاكه ده‌سوتێن خۆڵهمێشكهی له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ ده‌كرێت وه‌كو گوزارشتێك بۆ پاك بوونه‌وه‌ی مرۆڤ به‌كار ده‌هات.
قوربانیكردن له ئایینی مه‌سیحی دا:
له كتابی مقدسدا هاتووه ،له كاتی له‌دایك بوونی مه‌سیح یوسف و مه‌ریم ، دوو كۆتریان كردووه به قوربانی تائێستاش له هه‌ندێ گونده‌كانی وڵاتی یۆنان مامز و كه‌ڵه‌شێر پێشكه‌ش به پیاوانی ئایینی (ئهرسوزكس) ده‌كرێت.
قرتاچییهكان و قوربانیكردن:
به پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی مێژوو كۆمه‌ڵگای قرتاچییهكان بۆ نزیك بوونه‌وه له خواوه‌نده‌كان سه‌ری منداڵه‌كانی خۆیان ده‌بڕی.
قوربانیكردن له‌لای هندۆسه‌كان:
قوربانی كردن له‌لای هندۆسه‌كان له فیستڤاڵێكدا به هه‌زران ئاژه‌ڵ سه‌رده‌برن وه‌كو گامێش ومامز له‌گه‌ڵ كۆتر به‌و نیازه‌ی به‌خت یاوه‌ریان بێت.
قوربابی لای چینیه‌كان:
چینیه كۆنه‌كان مرۆڤیان ده‌كرده قوربانی بۆ خواندهكان ، به‌و نیازه‌ی به ئاواته‌كانی خۆیان بكه‌ن.
ئا/ كامران
ژێده‌ر- ئه‌لیوم ئه‌لسابع
مێژووی قوربانی‌کردن له نێو ئایینه‌کاندا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.