Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:12

کاره‌بای سلێمانی: هه‌ر که‌سێک ده‌ستکاری پێوه‌ری زیره‌ک بکات رووبه‌رووی یاسایی ده‌که‌ینه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

ئاگادارییه‌ك له‌ لیژنه‌ى سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕى زیره‌ك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییه‌وه‌

1- ئاگاداری‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌بایان بۆ به‌ستراوه‌، كاتێك به‌هۆى زیاد به‌كارهێنانى كاره‌با، پێوه‌ره‌كه‌یان ده‌كوژێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵكردونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی بكه‌ن بە سه‌نته‌رى هێڵى گه‌رم (call center) به‌ ژماره‌كانى (07734347471 ) و (07734347470) كه‌ ( 24) كاتژمێر ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنى په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ڵكردنه‌وه‌ى پێوه‌ره‌كانتان به‌ ئۆن لاین.

2- لە ئەگەری ھەڵنەبوونەوەی پێوەرەکان لە ڕێی ھێڵی گەرمەوە تکایە پەیوەندی تەنھا بە  فەرمانگەکانی چاکسازیەوە بکەن و ئەوان کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش ھیچ بڕە پارەیەک نادرێت .

3- ‌ئاگادارى ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ ئیشى كاره‌بایی ده‌كه‌ن و په‌یژه‌یان پێیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه‌ ده‌ستكارى پێوه‌رى زیره‌ك بكه‌ن، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره‌ بكات رووبه‌ڕووى رێكارى یاسایی ده‌بێته‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.