Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 11:51

به‌هۆی چاکردنه‌وه‌ی رێگەی کەمەربەندی سۆران - باپشتیان دادەخرێ

کوردستان TV
#7
100%

قائیقامییەتی سۆران رایگەیاند: بەهۆی مەترسی داڕمانەوە لە سێیەم رۆژی جەژنەوە رێگای کەمەربەندی سۆران-باپشتیان دادەخرێت و کاری چاککاری تێدا دەکرێت.

قائیمقامیەتی سۆران لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای هەوڵی بەردەوام لە گەیاندنی مەترسی درزی تەنیشتە لاری کەمەربەندی سۆران بە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و پارێزگاری هەولێر بە خۆشحاڵیەوە ئەمرۆ دووشەممە سەردانی مەیدانی شاندێكی وەزارەتی ئاوەدان كردنەوە و نیشتەجێ كردن بۆ  بۆ شوێنی درزی تەنیشتەلاری ڕێگای كەمەربەندی سۆران بۆ مەبەستی لە نزیكەوە ئاگادار بوون لە مەترسی شوێنەكە.  

دواتر لە  دیوانی قایمقامیەت کۆبوونەوەیەک رێکخراو بریار درا لەسەر پلانی کارکردن  لە سێیەم ڕۆژی جەژن کە دەکاتە 22-7-2021 تاوەکو بەزووترین کات بە بێ زیان چارەسەری  ئەم مەترسیە بکرێ و هەر لەم پلانەش دا رێگەی کەمەربەند  دادەخرێ و هەولی کردنەوەی رێگەی لاوەکی دەدرێ تاوەکوو گرفتی هاتووچۆ کەمتر بکرێتەوە بەهۆی داخستنی رێگەی ناوبراو لێرەوە دووبارە داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین هاوکارمان بن.    

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.