Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:06

نه‌واف ره‌شید: په‌یه‌ده‌ له‌ هه‌ر شوێنێک ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبێت هه‌وڵی وه‌رگرتنی سه‌رانه‌ی له‌ خه‌ڵک داوه‌

کوردستان TV
100%

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی ره‌شبگیری له‌ لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه‌ له‌ كوردستانی سووریا ده‌ستیپێكردووه‌ و ئاسایشی په‌یه‌ده‌ چوار ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریای ده‌ستگیر كرد.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ نه‌واف ره‌شید به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌ داخه‌وه‌ زۆر كرده‌وه‌ی خراپ له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانی سووریا له‌ لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه‌ روویداوه‌، به‌ڵام بۆ یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی و به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پرسی سووریا و ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌، چه‌ندین رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌ كردووه‌، به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و كرده‌وانه‌ هه‌ر به‌رده‌وام بوویه‌ و په‌یه‌ده‌ له‌ هه‌ر شوێنێك ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبێت هه‌وڵی خۆسه‌پاندن و وه‌رگرتنی سه‌رانه‌ی له‌ خه‌ڵك داوه‌.

نه‌واف ره‌شید گوتیشی، پەیەدە سه‌ره‌ڕای ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و ترس و تۆقاندن، لەئێستاشدا بە دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان و شەھیدکردنی ئەمین عیسا و هەڵکوتانە سەر لایەنگران و چالاکوان و میدیاکاران لەشەودا ترسێکی زۆری بڵاوکردۆتەوە.

جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌، ئه‌نه‌كه‌سه‌ چارەسەری ئاشتییانە و دیاڵۆگ به‌ باشترین چارەسەرن بۆ خزمەتکردنی کوردستانی سووریا ده‌زانێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.