Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:39

تەندروستی هەولێر: سەردانیکردن بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی کۆرۆنا قه‌ده‌غه‌یه‌

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگاداریەکی بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە هاوەڵی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنان لە سەنتەرەکانی چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بڵاوكرده‌وه‌.

سەنتەرەکانی چارەسەری تووشبوانی کۆڕۆنا لەخزمەتی ئێوەدان بۆ چارەسەرکردنی توشبوان، بۆیە سەلامەتی و دووربونت بە کێشەو گرفتەکان و پاراستنی گیانی خۆتان و خانەوادەتان دەبێت ئەم ڕێنماییانەی لای خوارەوە پەێڕەو بکەن:

۱.دەبێت تەنها (١) هاوڵ لەگەڵ نەخۆش بێت.
۲.سەردانیکردنی نەخۆش بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
۳.گۆڕینی هاوەڵی نەخۆش سێ ڕۆژ جارێک دەبێ بەپێی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی،
٤.جگەرەکێشان لەنێو نەخۆشخانە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
٥. بردنی کەل و پەلی کارەبایی بەهەموو شێوەیەک قه‌ده‌غه‌یه‌ وەک( هیتەرو ، چاپەستی کارەبایی و هیتر....).
٦. هاوەڵی نەخۆش دەبێت پابەندی ڕێنمایی پزیشک و  نەخۆشخانە بێت، بەبێ پرس دەستکاری کەل و پەڵ و ئامێرە پزیشکیەکان نەکات تەنها لە ڕێگەی پزیشک یان کارگێڕی نەخۆشخانە نەبێت.
۷.پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەران لەخزمەتی ئێوەدان، پێویسته ڕێز لە ئەرک و خزمەتگرتنیان بگیرێت.
٨. پاراستنی کەل و پەلی نەخۆشخانە و پاک و خاوێنی نێو نەخۆشخانە ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.