Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:34

پارێزگای هەولێر ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ پاسێکی گه‌شتیاران کرابێت لە ڕۆژانی جەژن

کوردستان TV
#7
100%

پارێزگای هەولێر ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ پاسێكی گه‌شتیاران كرابێت لە ڕۆژانی جەژن، ده‌ڵێت: بە هەموو لایەک ڕادەگەێنین کە ئەم ڕووداوە بەهەموو شێویەک دوورە لەڕاستی و هیچ ڕووداوێکی لەمجۆرە ڕووینەداوە، سەقامگیری هەولێری پایتەخت پارێزراوە.

دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند شوێنێکی دیکە، کە گوایە لەلایەن چەند چەکدارێک لە ڕۆژانی جەژن دەستدرێژی کراوەتە سەر گه‌شتیاران و پاسێکی گەشتیاری و تەقەی لێکراوە، بە هەموو لایەک ڕادەگەێنین کە ئەم ڕووداوە بەهەموو شێویەک دوورە لەڕاستی و هیچ ڕووداوێکی لەمجۆرە و ڕووداوی تری هاوشێوەی لەڕۆژانی جەژن ڕووینەداوە، بەڵکو ئەم گرتە ڤیدیۆیە و ڕووداوەکەش کۆنە و بەماوەیەکی پێش جەژن ڕوویداوە، ئەویش وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست بووە بەرامبەر بەچەند کەسێکی سەرپێچیکار.

جارێکی تر هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگاکەمان دڵنییا دەکەینەوە ڕەوشی ئەمنی و سەقامگیر هەولێری پایتەخت و سەلامەتی و پاراستنی گیانی گەشتیاران و سەرو ماڵی هاوڵاتییانی شارەکەمان بە چاوکراوەیی و شەونخونی برایانیان لە هێزەکانی ناوخۆ پارێزراوە.

پارێزگای هەولێر
2021.7.21

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.