Erbil 38°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 15:30

ئیسرائیل ئاماده‌کاری بۆ هێرشێکی به‌رفراوان له‌دژی ئێران ده‌کات

کوردستان TV
100%

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی والا-ی عیبری، سوپای ئیسرائیل و ده‌زگای هه‌واڵگری مۆساد رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا رێككه‌وتنی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران واژوو بكات، له‌سه‌ر ئیسرائیل پێویسته‌ به‌كردار خۆی بۆ چه‌ند چالاكییه‌ك ئاماده‌ بكات.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ سوپای ئیسرائیل و مۆساد داوایان كردووه‌ هێزێك دروست بكرێت و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پلانه‌كان بۆ دواخشتن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و له‌كارخستنی پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بدرێت.

هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ ،سوپای ئیسرائیل ره‌تیكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ لێدوان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ له‌دژی ئێران بدات.

 هاوكات راپۆرته‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ سوپای ئیسرائیل و مۆساد  كار له‌سه‌ر پلان و ئۆپه‌راسیۆنی جیا جیای ته‌واكه‌ر، وه‌ك به‌شێك له‌ ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگێكی سه‌ربازی له‌دژی ئێران ده‌كه‌ن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.