له‌و ماوه‌یه ڕه‌نگه زۆرترین پرسیار لێم كرابێت ئه‌وه‌بووه : دكتۆر فڵان كه‌س هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی وه‌رگرت و دوای ئه‌وه‌ش تووشی كۆڕۆنا بووه، بۆچی ؟
ڕه‌نگه ئه‌وه پرسیارێك بێت له مێشكی زۆربه‌مان گه‌ڵاڵه بووبێت، ئه‌گه‌ر ڤاكسینیش وه‌رگرین و هێشتا كۆڕۆنا بگرین، سوودی ڤاكسین چیه ؟
به كورتی وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه كه : ڤاكسین تا ڕادده‌یه‌كی زۆر مه‌ترسی نه‌خۆشیه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه له‌سه‌رت، به مانایه‌كی تر ڤاكسین ڕێگره له‌وه‌ی بگه‌یه ئاستی مه‌ترسیداری نه‌خۆشیه‌كه كه ژیانت بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، به‌پێی داتا جیهانیه‌كان و داتا نێوخۆییه‌كانیش، زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی دوای وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسین تووشی كۆڕۆنا بوون به سووكی گرتوویانه‌و نه‌گه‌يشتوونه‌ته قۆناغی مه‌ترسیداری نه‌خۆشییه‌كه، ڕه‌نگه هه‌مان كه‌س كه تووشی كۆڕۆنا بۆته‌وه به سووكی ئه‌گه‌ر ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتبوایه زۆر قوڕستر تووشی نه‌خۆشیه‌كه ده‌بوو، هه‌روه‌ها به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی تر، ڤاكسین ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ ده‌وروبه‌رو خه‌ڵكانی تر.
بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌رگرتنی ڤاكسین شتێكی ته‌واو پێویسته، تكایه هه‌رگیز با ئه‌و قسه‌و قسه‌ڵۆكانه ساردتان نه‌كه‌نه‌وه له وه‌رگرتنی ڤاكسین.
د. شێروان كۆساری – پزیشكی شاره‌زای گشتی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.