Erbil 38°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 15:36

خۆپیشاندانه‌کان له‌ خوزستان به‌هۆی که‌م ئاوییه‌وه‌ به‌رده‌وامن

چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌
کوردستان TV
100%

رێبه‌ری باڵای ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌یی رێنمایی داوه‌ به‌ به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ كێشه‌ی كه‌می ئاو له‌ پارێزگای خوزستانی زۆرینه عه‌ره‌ب چاره‌سه‌ر بكه‌ن، كه‌ به‌م هۆیه‌وه‌ له‌ 15ی ته‌مووزه‌وه‌ خۆپیشاندان له‌ ناوچه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ و تاكوو ئێستا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ یه‌كێكیان پۆلیسه‌.

سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ خۆپیشاندانه‌كانی خوزستان ئێواره‌ی رابردوو له شاره‌كانی‌ مه‌سجدی سوله‌یمان، بێهبەهان، شووش و شاده‌هان، سوسەنگرد و ئیزە سەر بە بە پارێزگای خوراسان به‌رده‌وام بووه‌.

دانیشتووانی شاره‌كان كه‌ داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی ده‌كه‌ن، به‌ قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆره‌وه‌ رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان. خۆپیشانده‌ران داوایان له‌ به‌رپرسان كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی بووه‌ته‌ هۆی كه‌م ئاوی پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی رووباری كارون له‌خوزستان بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ رابگرن.

له‌ كاتێكدا خۆپیشاندانه‌كان تا دێ به‌رفراوانتر ده‌بن و خه‌ریكه‌ ته‌شه‌نه‌ ده‌ستێنن بۆ پارێزگاكانی دیكه‌یش، رێبەری باڵای ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌یی رێنمایی داوه‌ به‌ به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ كێشه‌ی كه‌می ئاو له‌ پارێزگای خوزستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بۆ كۆنترۆڵ كردن و ته‌شه‌نه‌ نه‌كردنی خۆپیشاندانه‌كان، هێلی ئینته‌رنێت- یان له‌چه‌ند شارێك بڕیوه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.