Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:53

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئێستای سوریا هۆشداری ده‌دات

کوردستان TV
100%


نێرده‌ی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا، گێر پێدەرسن، رەوشی ئابووری سووریای بە "بێئەندازە سەخت" ناوبرد.
گێر پێدەرسن بەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لە مۆسکۆ، لێدوانی بۆ رۆژنامه‌وانان دا و باسی لە رەوشی سووریا کرد.
دەربارەی دۆخی ئابووریی سووریا، پێدەرسن رایگەیاند: ئابووریی ئه‌و وڵاته‌ لە رەوشێکی بێئه‌ندازه‌ سەختدایە و لە هەر 10 هاووڵاتییەک نۆیان لەژێر هێڵی هەژارییدا ژیان دەگوزەرێنن.
ئاماژەی بەوەشدا کە سووریا بۆ سێ ناوچە دابەشبووە و گوتی: پێویستە تەواوی ئەمانە بگۆڕدرێن بەڵام بۆ ئەنجامدانی ئەم گۆڕانکارییە پێویستە بڕیار لەسەر ئەوە بدەین کە بڕیاری 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان چۆن جێبەجێ دەکەین.
نێرده‌ی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا ئاماژەی بە گرنگی هۆشدارییەکانی بڕیاری 2254 دەربارەی پرسە مرۆییەکان کرد و باسی لەوەشکرد کە رێکخراوه‌كه‌ی لەو بوارەدا هەموو هەوڵەکانی دەخاتەگەڕ.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.