Erbil 38°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 15:48

خۆپیشاندانه‌کانی چه‌ند شارێکی ئێران به‌هۆی که‌مئاوییه‌وه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌

هه‌شت خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كوژراون
کوردستان TV
100%

له‌ كاتی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌ لوڕستان كه‌ به‌مه‌به‌ستی هاوسۆزی ده‌ربڕین بۆ خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای خوزستان كه‌ له‌ 15ی ته‌مووزه‌وه‌ به‌هۆی كه‌مئاوی به‌رده‌وامن، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دووانی دیكه‌یش بریندار بوون.

ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران بڵاویكردوته‌وه‌ كه‌  جگه‌ له‌ شاره‌كانی پارێزگای خوزستان، خۆپیشاندان له‌ شاری ئه‌لیگوده‌رز له‌ پارێزگای لوڕستانیش ئه‌نجام دراوه‌.

به‌ گوێره‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئێران له‌ كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌لیگوده‌رز ژماره‌یه‌ك كه‌س ئاگریان له‌ رێگاكان به‌رداوه‌ و زیانیان به‌ موڵكی گشتی گه‌یاندووه‌، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراویش ته‌قه‌یان كردووه‌. له‌ ئاكامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و دوو مێرمنداڵی ته‌مه‌ن 16 ساڵیش بریندار بوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌یش دراوه‌ هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی رووداوه‌كه‌.

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئاكامی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌ 15ی ته‌مووزه‌وه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌ لانیكه‌م هه‌شت كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كوژراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.