Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:03

گومرکی هەرێم لەبارەی رادەستکردنی داتا و زانیارییه‌کان به‌ به‌غدا روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان TV
#7
100%

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك كە هەرێمی كوردستان داهاتی گومركی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردووە، بەرێوبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستوەتە بەردەمی تیمەكە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگه‌یاند: بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك ئاگادار بكەینەوە كە لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی كەوتۆتە سەر حكومەتی هەرێمی بەرامبەر بەغدا، حكومەتی هەرێمی لەسەردانی وەفدی هاوبەشی چاودێری دارایی  هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستۆتە بەردەمی تیمەكە و بە پێی ئەو داتایانە حكومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی كوردستان  بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت.

ئەم ڕێكارە بە پێی ماددەی 11ی لە یاسای بودجەی ساڵی 2021 جێبەجێ دەكرێت واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نا نەوتی  راستەوخۆ لە وەازرەتی دارایی عێراقەوە دەبێت و ئەم پرۆسەیە لە مانگی 1ی 2021ەوە جێبەجێ دەكرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.