Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 05:59

ئه‌مریکا 500 هه‌زار ڤاکسینی دژه‌ کۆرۆنای فایزه‌ر ده‌به‌خشێته‌ عێراق

کوردستان TV
100%

گه‌ڕی چواره‌می وتووێژی ستراتیژی له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق له‌ واشنتۆن، به‌رده‌وامه‌ و به‌ پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، واشنتۆن پاڵپشتی ته‌واوی خۆی بۆ حكومه‌تی عێراق دووپات كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باس له‌ دۆخی ته‌ندروستی له‌ عێراق كراوه‌ و ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی نیشان داوه‌ پێنجسه‌د هه‌زار ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنای فایزه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كۆڤاكس پێشكه‌ش به‌ عێراق بكات.

هه‌روه‌ها هه‌شتسه‌د هه‌زار دۆلار هاوكاری بۆ دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی ده‌داته‌ عێراق.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و ژینگه‌ له‌ ڕووی ته‌كنیكییه‌وه‌ هاریكاری عێراق ده‌كات، و هه‌روه‌ها ستایشی به‌غداشی كردووه‌، كه‌ ئاماده‌ بووه‌ به‌شی خۆی له‌ رێككه‌وتنی پاریس، جێبه‌جێ بكات.

هه‌روه‌ها واشنتۆن به‌نیازه‌ پرۆژه‌ی وزه‌ی پاك و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستپێوه‌گرتنی ئاو و ژینگه‌ پارێزی به‌ به‌رنامه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببات.

به‌ پێی به‌یاننامه‌‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، واشنتۆن له‌ بواره‌كانی ئابووری، مافی مرۆڤ و هه‌ڵبژاردن، په‌روه‌رده‌، زانست، فه‌رهه‌نگ و چه‌ند بوارێكی دیكه‌ش هاوكاری عێراق بكات.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.