Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:33

سەرجەم هێلەکانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک رادەگیرێت

کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حکوومەتی هەێم بڵاویكرده‌وه‌ بەهۆی ئەزموونە گشتیەکانی پۆڵی 12 ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رادەگیرێت.

بەمەبەستی رێگرتن لە شێوازەكانی (غش) قۆپیە لە ناوەند و هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی قۆناغی ئامادەیی  لەسەرداوای وەزارەتی پەروەردە و بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وە هەماهەنگی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت لەكوردستان لە بەیانی یەكشەممەوە تا دوا رۆژی تاقی كردنەوەكان  لەكاژمێر ٦:٣٠ بەیانی تاوەكو ١٠:٣٠ سەرجەم هێلەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێت و كار ناكەن ، دواتر ئاسایی دەبێتەوە و بەشداربووان دەتوانن سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێت .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.