Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:31

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە بەرێز عەباس بایز باڵۆئاغا دەكات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك عەباس بایز باڵۆئاغا
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(باسك كانەبی ئاغا) هاوژینی بەڕێزاتانمان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین لەم كۆستەدا بە دڵنەوایی و ئارامی بەخشین بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان بەسەر بكاتەوە و گیانی خوالێخۆشبوو هاوژینی كۆچكردووتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
25ـى7ـى2021
………………………
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی شەهید شەریف سەعید
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری شەهید شەریف سەعید
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(خورشیدە عەبدوڵڵا) هاوژینی شەهید(شەریف سەعید)مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەر و سەربەرزەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكارتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو خورشیدە بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
25ـى7ـى2021
……………………………
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی خاتوو نەسرین رەسوڵ حەسەن
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، رەسوڵ بایز و محەمەد رەسوڵ
بەدڵگرانیەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(نەسرین رەسوڵ حەسەن) خوشكی بەڕێز محەمەد رەسوڵ و هاوژینی كاك رەسوڵ بایزمان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە ئێوە و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو نەسرین بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكا.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
25ـى7ـى2021
………………………….
بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێز عەبدولخالق باپیری دەكات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك عەبدولخالق باپیری
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوشكی بەڕێزتان خاتوو(ئاسیا)مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزم و ئاشنایانتان دەكەین، هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادەكەتانین.
لە خودای دلۆڤان داواكارین گیانی  ئاسیا خان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
25ـى7ـى2021
……………………….
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عەمید ماجد ئەحمەد محەمەد
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری عەمید ماجد محەمەد
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز عەمید(ماجد ئەحمەد محەمەد)مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای دلۆڤان داواكارین گیانی كاكە ماجد بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكاری ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
25ـى7ـى2021
……………………………….
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادە خەرامان مەعروف ئەحمەد
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خەرامان مەعروف ئەحمەد
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(خەرامان مەعروف ئەحمەد) دایكی شەهید(رەسوڵ هۆندەرێنەیی)مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو خەرامان خان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
25ـى7ـى2021
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.