Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 06:10

پۆلیسی سلێمانی: ژمارەیەک چەک و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەستیان بەسەردا گیرا

کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا دەستیان بەسەر 11 چەک و 7 ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا گرتووە و هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو چەكی بێمۆڵەت به‌رده‌وام ده‌بێت.
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیێندراوێکدا بڵاوکردەوە، لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، لەماوەی دوو ڕۆژی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتاو چەكی بێمۆڵەت هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی توانیان دەستبگرن بەسەر ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا.

بەشێوەیەك :
11 چەك لە جۆری (2 كڵاشینكۆف ، 9 دەمانچە )  .
7 ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا .
150 لەزگەو پەردەی ڕەش

بڕێك دەرمانی ڕێگەپێنەدراو و هەندێك سەرپێچی تری هاتووچۆ .

هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو چەكی بێمۆڵەت و لێپێچینەوەی یاسایی لەو شۆفێرانەی كە لەزگە و پەردەی جام ڕەش بەكار دەهێنن بەردەوام دەبێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.