Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:23

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ کارگەی شیرەمەنی جوانڕۆیان بەسەرکردەوە

کوردستان TV
100%

شاندەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەیاوەری تیمی ڕاوێژکاری هۆڵەندی، کارگەی شیرەمەنی جوانڕۆیان بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/7/26 شاندی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەیاوەری د. بێوار خنسی، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت، لەگەڵ تیمێکی ڕاوێژکاری هۆڵەندی سەردانی کارگەی شیرەمەنی جوانڕۆیان کرد لەپارێزگای سلێمانی.

کارگەی جوانڕۆ بەرهەمی شیری جوتیارانی خۆماڵی بەکاردەهێنێ و هەموو بەرهەمەکانی پێکهاتووە لەشیری خۆماڵی و بێ مادەی پارێزراو.

لەکارگەکەدا دەستیکاری خێزانی تێدا بەکاردێ و نزیکە (١٠ ) خێزان کاری تێدادەکەن، هەر لە ناو کارگەکە کاری لەقوتونانیش بۆ بەرهەمەکان دەکرێت و ڕەوانەی بازاڕەکان دەکرێت.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.