Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:22

بۆ پشتگیری له‌ دانیشتوانی خوزستان ئه‌مڕۆ به‌ سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ تاران گردبوونه‌وه‌

کوردستان TV
#11
100%

یازده‌ رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی خۆپیشاندانی نارازیبوونی دانیشتوانی پارێزگای خوزستان له‌ وڵاتی ئێران تێده‌په‌رێت كه‌ به‌هۆی بێ ئاوییه‌وه‌ رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

خۆپیشاندانه‌كان بۆ پشتگیری لێیان به‌شیكی‌ پارێزگاكانی دیكه‌شی گرتبووه‌وه‌، له‌ دوایینیشاندا ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ خۆپیشاندانه‌كه گه‌یشته‌ ‌تارانی پایته‌خت‌ و به‌ پێی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ی كه‌  له‌ سۆشیال میدیاكان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ به‌ سه‌دان خۆپیشانده‌ری نارازی له‌ ده‌ورووبه‌ری شه‌قامی جمهوری تارانی پایته‌خت و گۆره‌پانی سی تیر و گۆه‌رپانی به‌هارستان گردبوونه‌وه‌.

هاوكات خۆپیشانده‌ران وێرای پشتگیری له‌ داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی خوزستان كه‌ به‌ هۆی بێ پلانی كاربه‌ده‌ستان‌ به‌ده‌ست بێئاوییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، دروشمی مه‌رگ بۆ دیكیتاتۆر و ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی خامه‌نه‌ییان به‌رز كرده‌وه‌.

تا ئێستا له‌و‌ خۆپیشاندانه‌دا لانیكه‌م‌ نۆ خۆپیشانده‌ری سڤیل به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراون، هاوكات به‌ سه‌دان كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

له‌لایه‌كی دیكه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌كته‌ری دیاری بورای سینه‌ما ، هونه‌رمه‌ندان ، نووسه‌ران و كه‌سایه‌تی دیاری ئێرانی له‌ناوخۆ، دژی ئه‌م كوشتاره‌ ناره‌وایه‌ ده‌نگی ناره‌زایه‌ییان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌ و پشتگیری خۆیان بۆ خه‌ڵك راگه‌یاندووه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا كێشه‌ی سه‌ره‌كی خه‌ڵكی خوزستان هێشتا به‌ چاره‌سه‌ نه‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌ و سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامه‌ و ته‌نانه‌ت هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌ پارێزگای خوزستان بچڕاون.
 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.