دوای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت ، به مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی دۆخه‌كه‌ش، ئه‌مرۆ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سبه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و دوای خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی وه‌زیری ته‌ندروستی، گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخه‌كه ده‌كرێت و بڕیاری پێویست ده‌درێت.
پێشتر ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەکاتی سەردانیکردنی هۆڵی تاقیکردنەوەی قوتابیان پۆلی 12، لەئامادەیی هەڵمەتی کوڕان لەشاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند : "بەداخەوە جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان لە تەوژمی سێیەمی کاریگەیەرییەکانی کۆرۆنادایە، رۆژانە بەداخەوە ژمارەی تووشبووان و مردووانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە زیاتر دەبێت، ئێستا لە تەواوی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لۆد و قەرەباڵغی دەستی پێ کردووەتەوە و ژمارەی ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چاودێرییە لە نەخۆشخانەکان لە بەرزبوونەوەدایە بۆیە جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە، تاکە هۆکار کە بتوانین کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەین، هاووڵاتییان خۆیانن بە خۆپارێزییەکانیان".
پارێزگاری هەولێر گوتیشی: "ئەو دەنگۆیانەی کە باس دەکرێت لەسەر رێکارە نوێکانی خۆپارێزی کە چۆن دەبێت و جارێکی دیکە قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت یان نا، بۆ ئەمانە رۆژی سێشەمە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست دەدرێت و دواتریش بەهەڵسەنگاندنی دۆخەکە لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان و یەکە کارگێڕییەکان رێکارەکان دەست پێ دەکات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.