سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه‌كان ئاشكرایانكرد كه به‌رپرسانی هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌دریدو مانچسته‌ریونایتد گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنی كۆتایی بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕافائێل ڤارانی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیال مه‌درید بۆ ڕیزی مان یونایتد له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا.
له‌مباره‌وه تۆڕی سكای سپۆرتس بڵاوی كرده‌وه كه مان یونایتد گرێبه‌ستێك به بڕی په‌نجا ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ ڤاران واژوو ده‌كات و به‌م نزیكانه یاریزانه‌كه پشكنینی پزیشكی و ڕێوشوێنه‌كانی دیكه‌ی واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌نی سوور ته‌واو ده‌كات و به‌فه‌رمی ده‌بێته یاریزانی یانه ئینگلیزیه‌كه، ڤارانی ته‌مه‌ن 28 ساڵ دووه‌م به‌رگریكاره له‌م هاوینه‌دا ڕیزی یانه‌ی شاهانه به‌جێده‌هڵێت.
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌شتی ئه‌م مانگه‌دا سێرجیۆ ڕامۆس كاپتنی پێشووی ڕیال به ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌ستی، ڕیزی میرێنگی جێهێشت و له پڕۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.