به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراك-ی عێراق به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لێژنه‌ی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و لێكوڵینه‌وه له تاوانه‌كان، تۆمه‌تبار قاسم حه‌مود مه‌نسوور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی كهلو په‌لی خۆراك-ی عێراق، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركرد.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیای عێراقی راگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27-7-2021 قاسم حه‌مود مه‌نسوور، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی كهلو په‌لی خۆراك، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ، وه‌رگرتنی به‌رتیل و یاریكردن به‌به‌شه‌كانی خۆراك ده‌ستگیركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.