Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:32

سوریا.. یٔەمریکا هێزێکى نوێ لە عەرەبەکان دروست دەکات

کوردستان TV
100%

بەپێی ماڵپەڕى Plenglish، بەرپرسە ئەمریکییەکان لە سووریا بە کۆمەلێک ئۆتۆمبێلى زرێپۆش و پارێزراو بە هێلیکۆپتەر چوونەتە گوندى قەحتانییە، حەبیس و نعێمییە و چەند گوندێکى تریش. لە چوارچێوەى سەردانیکردنەکەیاندا، چاویان بە گەورەى خێڵەکانى ئەو ناوچانە کەوتووە و داوایان لە گەنجەکانیان کردووە تاوەکو پەیوەندى بە گرووپێکى چەکدارى نوێوە بکەن کە لەژێر فەرمانى خۆیاندا دەبێت.

هاوکات، بەپێی گوندنیشینەکانى ئەو ناوچانە ئەو سەربازە ئەمریکییانە بەڵێنى ئەوەیان پێداون کە مووچەى بەرزیان بدەنێ و ئەو گرووپە نوێیەشى پێک دەهێندرێت، تەنها لە عەرەبەکانى ئەو ناوچانە دەبن. ئەمەش، بەپێچەوانەى هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە)، کە پێکهاتەکەى بە زۆرى بریتییە لە کوردەکانى سووریا و لە ساڵى 2012وە لەلایەن پێنتاگۆنەوە پاڵپشتى دارایی، مەشق و پڕچەک دەکرێت.

ئامانجیش لەم هەنگاوە، هێورکردنەوەى تووڕەیی خێڵەکانى ئەو ناوچانەیە بەرامبەر بە هێزە ئەمریکییەکان و هەسەدە و زامنکردنى پاراستنى بنکە ئەمریکییەکان و ئەو کیڵگە نەوتییانەى کۆنتڕۆڵى کردون لەو ناوچانەدا. جێی ئاماژەیە، هێزە ئەمریکییەکان چەند بنکەیەکى سەربازییان لە باکوورى رۆژهەڵاتى سووریادا لە ناوچەى جەزیرە هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، بنکەیەکى ترى سەربازییان هەیە دەکەوێتە ناوچەى تەنەف لەسەر سنوورى عێراق- ئوردن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.