Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 06:03

روونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
#7
100%

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم لە بارەی بە کرێدانی هەندێ نەمامگەی حکومی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ لە سایتی تۆڕی میدیای ڕووداودا هەواڵێک لە بارەی بە کرێدانی هەندێ نەمامگەی حکومی بڵاوکراوەتەوە کە ئاوێتەی چەواشەکاری کراوە و دەستەواژەی نابەجێ و ناپرۆفیشنالانەیان تێدا بەکارهێناوە.

ئەم هەواڵە کە گوایە لە بارەی لێدوانی حیزبێک دارێژراوە هەر لە مانشێتەکەیەوە بە مەبەستی بەلاڕێدا بردنی رای گشتی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم سازکراوە و لە ناونیشانی هەواڵەکەدا بەکرێدانی نەمامگە بە خیانەتی نیشتیمانی پێناسەکراوە.

هەم بۆ ئەو کەناڵە، و هەم بۆ ئەو حیزبە روونی دەکەینەوە کە بەکارهێنان و بە کرێدانی موڵکی میری زۆر باو و یاساییە و لە بەرامبەردا بەکارهێنانی دەستەواژەی خیانەتی نیشتیمانی تۆمەتێکی قورسە و پێویستە ئامەدەبن بەرپرسیاریەتی ئەم تۆمەتهەڵبەستنانە هەڵگرن.

حکومەت بەردەوام دەبێت لە چاکسازی و رێگری کردن لە گەندەڵی و گەڕاندنەوەی ئەو هەموو موڵک و ماڵە گشتیەی بە هەدەر دراون.

بێگومان کەسانێک بە پڕۆسەی چاکسازی سەغلەتن و هەوڵی ئەو جۆرە چەواشەکارییانە دەدەن، بەڵام هەموو ئەم هەوڵانە لە بەرامبەر ئیرادەی چاکسازیدا مایەپوچ دەردەچن.


فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٨ی تەموزی ٢٠٢١

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.