Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:37

سەرۆک بارزانی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی قەداسەتی پاتریارک مارگۆرگیس سڵیوا ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆک بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی قەداسەتی پاتریارک مارگۆرگیس سڵیوا كرد بۆ كۆچی دوای خوشكی به‌رێزیان، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز قەداسەتی پاتریارك مارگۆرگیس سڵیوا، پاتریاركی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو "دانیال سڵیوا"ـی خوشكی بەڕێزتانمان پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەكەتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوشكی خوالێخۆشبووتان شاد بكات و سەبر و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت.

مسعود بارزانی
٢٨ـی تەمموزی ٢٠٢١

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.