ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-7-2021، لە بەغدای پایتەختی عێراق، هێرشی مووشەکیی کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە میدیای عێراقیدا بڵاوکراونەتەوە، بە دوو مووشەک هێرش کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
لە هێرشەکەدا، زیان بەر ئەو ئۆتۆمبێلانە کەوتووە کە لە دەورووبەری ناوچەکە پارک کراون، هیچ زانیارییەک نییە لەبارەی بوون و نەبوونی زیانی گیانیی.
هێشتا حکوومەتی عێراق هیچ روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بابەتەکە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.