Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:32

تورکیا .. ئاگر له‌ دارستانێکی ئانتالیا روویدا و قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی لە دارستانێکی شارۆچکەی ئاکسەکی سەربە پارێزگای ئانتالیا ئاگر کەوتەوە، بەهۆی کاریگەری باوە ئاگرەکە بەرەو دارستانێکی شارۆچکەی ماناڤگات تەشەنەی کرد.
بەهۆی مەترسی ئاگرەکەوە خانووی چەند گەڕەکێکی هەردوو شارۆچکەکە چۆڵ کران.
قایمقامی شارۆچکەی ئاکسەکی، ڤۆڵکان هولور  رایگه‌یاند: ئاگرەکە نزیک کاتژمێر 3ى به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 29 ى 7 ى 2021، دەستی پێ کردووە و گوتی:
بەهۆی ئاگرەکەوە 13 کەس گیریان خواردبوو کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیان 12 کەسیان رزگار بکەن، بەڵام بەداخەوە هاووڵاتییەکی تەمەن 82 ساڵ بەهۆی کاریگەری دوکەڵەکەوە گیانی لەدەستداوە.
لە ئێستاشدا لە زەوی و ئاسمانەوە، هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدرێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.