بەپێی ماڵپەڕى al-monitor، پەلامارە خۆکوژییەکەى ناوچەى سەدر لە بەغدا کە لە 19ى ئەم مانگەدا روویدا و بووە هۆکارى کوژرانى 35 کەس، چەند میلیشیایەکى سەربە ئێران داواى تۆڵەسەندنەوە دەکەن لە سوننەکان. بۆچوونەکان بە ئاستێکى بەرز بۆ ئەوەیە، ئەم پەلامارە لە شارۆچکەى تارمییەوە، کە زۆرینەیان سوننە نشینن و 50 کیلۆمەتر لە باکوورى بەغداوە دوورە، سەرچاوەى گرتووە.
لەم بارەیەشەوە نیگەرانى سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەى تایەفەگەرى سەریهەڵداوەتەوە. بەتایبەتیش، لەپاش هاشتاگێکى عەرەبى کە دەڵێت "تارمییە تووڕەمان دەکات". تیایدا، ئەو شارۆچکەیە و دەوروبەریان تۆمەتبار کردووە بەوەى کە لەپشت تەقینەوەکەى ناوچەى سەدرەوە بوون.
بەپێی ماڵپەڕەکە، بەڵگە هەیە لەسەر ئەوەى کە شانەکانى داعش جموجووڵ و چالاکییان لە پشتێنەى باکوورى بەغدا هەیە کە تارمییەى لێیە. سەرەڕای ئەوەش، گرووپە چەکدارییەکانى سەربە ئێران دەیانەوێت ئەو ناوچەیە لە سوننەنشینەکانى پاک بکەنەوە و بەدواى پاساوێکیش دەگەڕێن تاوەکو هەستن بەم کارە.
میلیشیاکان داواى تۆڵەسەندنەوە لە سوننەکان دەکەن بەرامبەر بە تەقینەوەکەى ناوچەى سەدر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.