Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:01

چوار پەیامی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی شێخ ئەحمەد خەیلانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری شێخ ئەحمەد خەیلانی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی شێخ ئەحمەد خەیلانی و دایكی شێخ سیراج خەیلانیمان بیست.

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی سەرجەم خانەوادە و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالیخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

30ـى7ـى2021

………………………………

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز جەعفەر گڕاوی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، كاك جەعفەر گڕاوی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری گڕاو(حاجی قادر گڕاوی) مامی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادەكە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی مامی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

30ـى7ـى2021

……………………………….

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حەجی فەقۆ شینۆ هەركی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەودەی حەجی فەقۆ شینۆ هەركی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری كۆمەڵایەتی و نیشتیمانپەروەر(حەجی فەقۆ شینۆ هەركی)مان بیست.

بەم بۆنە خەمناكەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و سەرجەم خزم و كەسوكار و خزمانی هەركی و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو حەجی فەقۆ بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكار و خزمانی هەركی ببەخشێت.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

30ـى7ـى2021

…………………………………..

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ ئه‌حمه‌د محێدین ئاغا زه‌نگه‌نه‌

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، ئه‌حمه‌د محێدین ئاغا زه‌نگه‌نه‌

به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو(نه‌عیمه‌ محێدین ئاغا زه‌نگه‌نه‌) خوشکی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزم و که‌سوکارتان ده‌که‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌تان ببه‌خشێت، گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

30ـى7ـى2021

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.