به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌مه 31 ى 7 ى 2021 ، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش، له سنووری نێوان جه‌له‌ولا و قه‌زای خانه‌قین هێرشیان كرده سه‌ر سوپای عێراقی فیدڕاڵ ، به‌هۆیه‌وه كوژراوی لێكهوتهوه.
میدیاكانی ناوخۆی عێراق بڵاویان كردهوهتهوه: له هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی ئه‌منی له ناوچه‌ی حه‌لوان نێوان قه‌زای جه‌له‌ولا و خانه‌قین، سه‌ربازێك كوژراوه.
میدیاكانی ناوخۆی عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: كه رووبه‌رووبونه‌وه‌ی نێوان چه‌كدارانی داعش و سه‌ربازانی عێراقی نزیكه نیو كاتژمێری خایاندووه و دواتریش چه‌كدارانی داعش ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.
وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.