ژماره‌ی قوربانیانی په‌لاماره‌كه‌ی داعش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ31 كوژراو بریندار به‌رزبوویه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به ئاژانسی نی‌نا-ی راگه‌یاندووه كه ژماره‌ی قوربانیانی په‌لاماره‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر خێوه‌تێكی پرسه له ناوچه‌ی ئه‌بو جیلی له شاره‌دێی یه‌سرب له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ 13 كوژراو 18 بریندار به‌رزبۆته‌وه.
دوێنێ هه‌ینی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند كه له په‌لامارێكی داعشدا له ناوچه‌ی ئه‌بو جیلی له شاره‌دێی یه‌سرب له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ژماره‌ك كه‌س كوژران و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. له‌ناو قوربانییه‌كانیشدا ئه‌ندامانی هێزی ئه‌منیی تێدایه.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.