Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:49

بارەگای بارزانی: سەرۆک بارزانی هیچ جۆرە چاوپێکەوتنی لەگەڵ که‌ناڵی 24ی فەڕەنسی نەبووە

کوردستان TV
#7
100%

بارەگای بارزانی روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە هەواڵێکی ژمارەیەک سایت و پێگەی میدیایی عێراقی بڵاوکردەوە، رایگه‌یاند: لێرەدا بە هەموو لایەک ڕادەگەیێنین، سەرۆک بارزانی هیچ جۆرە چاوپێکەوتنی لەگەڵ که‌ناڵی 24ی فەڕەنسی نەبووە.

ڕوونکردنەوەیەک لە بارەگای بارزانی

لە ژمارەیەک سایت و پێگەی میدیایی عێراقی وا بڵاوکراوتەوە کە گوایە سەرۆک بارزانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کاناڵ 24ی فەڕەنسی هەبووە.

لێرەدا بە هەموو لایەک ڕادەگەیێنین ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە، و سەرۆک بارزانی هیچ جۆرە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاناڵی 24ی فەڕەنسی نەبووە.

ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستی و ئامانجی بڵاوکردنەوەی بابەتی بێ بنەماش بۆ هەموو لایەک ڕوونە.

بارەگای بارزانی
31ی تەمموزی 2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.