له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی بڵاویكردهوه: پاش مانەوەی حەوت ڕۆژ لە نە خۆشخانە هاوڵاتی (ش. ح .ڕ) ی تەمەن 36 ساڵ کە توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو لە هەمان کاتدا دوگیانیش بوو توانرا لە لایەن تیمە کانی تەندروستی هەریەک لە نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن و نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵبوون منداڵەکەی لە دایک ببێت.
تهندروستی سلێمانی راشیدهگهێنێت: کاتژمێر (1) نیوەڕۆی رۆژی (2021/7/31) پاش ئەوەی باری تەندروستی نە خۆشە کە تێک دە چێت لە ڕێگەی سیپاپەوە واتە ئامێری تایبەت و هەناسەی دەستکردەوە دە گوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری مناڵبون لە لایەن (د. گوڵان علی تۆفیق ) ە وە نە شتەرگەری بۆ دەکرێت و بە سەرکە وتووی مناڵەکە لە دایک دە بێت .
له بهىشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی تهندروستیدا هاتووه: منداڵە کە کوڕە و لە ئێستادا لە نە خۆشخانەی منداڵبوونە و باری تەندروستی جێگیرە هاوکات دایکی منداڵە کەش دوای لە دایک بوونی کۆرپەکەی دە ستبەجێ گە ڕێندراوەتەوە بەشی چاودێری وورد لەنەخۆشخانەی شەهید د.هێمن و لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە بە پێی وتەی پزیشکە کانی هەردوو نەخۆشخانەکە تە ندروستی دایکەکە لە ئێستادا جێگیرترە وەک پێش لە دایک بوونی منداڵەکە.
دایکێکی دووگیانی تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی ڕزگار کرا
منداڵهكهشی تهندروستی جێگیره
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.