Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:39

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی باندی ساغکردنەوەی دۆلاری لیبی ڕاگەیاند

کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی هەولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی رایگەیاند، لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خەڵکیان هەڵخەڵەتاندووە و بانگەشەی فرۆشتنی دۆلاری لیبیان بە نرخی هەرزانتر کردووە و پاشان بە زەبری چەک پارەکەیان لە کڕیارەکان وەرگرتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/8/2 هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دوای ئەوەی چەند سکاڵایەک لەلایەن هاووڵاتیانی شاری هەولێرەوە لەسەر چەند باندێک تۆمارکرا، کە کاریان لێسەندنی پارە بووە بە شێوازی رێگری.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی: هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەدواداچوونێکی چڕی بۆ چاودێریکردنی ئەو کەسانە دەستپێکرد کە بە ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ هەڵدەستان بە ئەنجامدانی ئەو تاوانە، دوای مانگێک توانرا باندەکە دەستگیر بکرێن.

هۆگر عەزیز گوتیشی: تا ئێستا چوار باندی لەو شێوەیە كە بانگەشەی مامەڵەی دۆلاری لیبی یان كردووە دەستگیركراون، لەكاتێكدا هیچ دۆلارێكی لەو جۆرە بوونی نییە، ئەندامانی باندەكان دانیان بەوەداناوە كە سی هەزار دۆلار و دوو ئۆتۆمبێلیان لە هاوڵاتییان سەندووە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.