Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:25

وەزیری دارایی و ئابووری لە سلێمانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە و سەردانی ئەنجامدا

کوردستان TV
#8
100%

وەزیرى دارایى و ئابوورى لەگەڵ بەڕێوەبەر و لێپرسراوى بەشەکانى فەرمانگەى باجى خانوبەرەى میرى و بەشی چاودێری و پشكنینی دارایى سلێمانى کۆبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2/ ئابی/2021 ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونى یاسین عەبدولواحید بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەت، لە نووسینگەى خۆى لە سلێمانى لەگەڵ حاکم ئەحمەد حاجى و ستافى دادگاى گومرگى سلێمانى کۆبوەوە و لەگەڵ بەرزنرخاندنى کارەکانى دادگاى گومرگ داوایکردن دادگاکەیان لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکاندا سەربەخۆ بێت و ئەوەى لە توانایاندا بێت بۆ خزمەتى دادگاى گومرگى هاوكاریان دەكات.

دواتر وەزیرى دارایى و ئابوورى لەگەڵ بەڕێوەبەر و لێپرسراوى بەشەکانى فەرمانگەى باجى خانوبەرەى میرى و بەشی چاودێری و پشكنینی دارایى سلێمانى کۆبوەوە و داوایکرد هەوڵى زیادکردنى داهات بدەن و چاودێرى ورد بن، لەپێناو زیادکردنى داهات لە هەرێمى کوردستان و رێگرى لە گەندەڵى و بەهەدەردان و باسی لەوەش كرد دەبێت دادگاكان رۆڵێكی ئەرێنی  و بێ لایەن لە كەیسەكاندا ببینن.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات جەناب نورى بە یاوەرى بەڕێوەبەرى دیوان و ستافى وەزارەت سەردانى بانکى ناوەندی هەرێمى کرد و لە کۆبوونەوەیەکى بەرفراواندا لەگەڵ بەڕێوەبەرى بانکەکان، داواکارییەکانی بانکەکان وەرگیرا بۆ ئەوەى کەموکوڕییەکانیان چارەسەر بکرێن.

دوێنێ یەكشەممەش وەزیرى دارایى و ئابوورى سەردانی پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گومرگ كرد و لەبارەى پاڵپشتە داراییەکان و پاڵپشتى پڕۆژەکانى سنوورى پارێزگاکە و رێکخستنەوە و زیادکردنى داهات بەڵێنی هەموو پشتوانیەكی پێدان.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.