Erbil 38°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 15:34

ئیبراهیم رەئیسى وەک سەرۆک کۆمارى ئێران دەستبەکاربوو

کوردستان TV
100%


رابه‌ری باڵای ئێران، عه‌لی خامنه‌یی بڕیارنامەی ده‌ستبه‌كاربوونی ئیبراهیم ره‌ئیسی له‌ پۆستی سه‌ركۆماری ئێران راده‌ستی ناوبراو كرد.
رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ به‌شداری رابه‌ری باڵای ئێران، عه‌لی خامنه‌یی و حه‌وته‌مین سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، محه‌مه‌د باقر قالیباف و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی، غوڵامحوسێن موحسین ئه‌ژه‌یی و ژماره‌یه‌ك لە گه‌وره‌ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ حوسێنییه‌ی ئیمام خومه‌ینی له‌ تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌ چوو.
خامنه‌یی له‌ دوای خستنه‌ڕووی راپۆرتی سێزدەهه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران كه‌ له‌ 18ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌چوو له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆ، عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی فازڵی، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بوونی ئیبراهیم ره‌ئیسی بە سه‌ركۆماری ئێران ده‌ربڕی و بڕیارنامەی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ پۆستی سه‌ركۆماری ئێران راده‌ستی ناوبراو كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری خامه‌ی تایبه‌تی خامنه‌یی، محه‌مه‌د گوڵ پێغه‌مبه‌ری تێكستی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی ئیبراهیم ره‌ئیسی خوێنده‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌ "ره‌زامه‌ندنی له‌سه‌ر ده‌نگی گه‌ل ده‌رده‌بڕم بۆ به‌ڕێز سه‌یدی ئیبراهیم ره‌ئیسی و وه‌ك سه‌ركۆماری كۆماری ئیسلامیی ئێران دایده‌مه‌زرێنم.
به‌م جۆره‌ ئیبراهیم ره‌ئیسی كه‌ توانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 18ی حوزه‌یران بباته‌وه‌، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێته‌ سه‌ركۆماری ئێران.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.