Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:41

بانکی ناوەندی سوید دەیەوێت دراوی ئەلیکترۆنی بخاتە بازاڕەوە

کوردستان TV
100%

بانکی ناوەندی سوید پرۆژەی دراوی ئەلیکترۆنی تاوتوی دەکات، تا بەفەرمی دراوی ئەلیکترۆنی سویدی بخاتە بازاڕەوە لە بری ئەو جۆرانەی تری دراوی ئەلیکترۆنی کە ئێستا هەن.

پرسەکە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە بانکی ناوەندی دەیانەوێت کۆنترۆڵی هەموو جۆرە دراوێک بکەن و بەوەش دەسەڵاتیان بەسەر ئابووری و سیاسەتی دراوییدا بمێنێتەوە.

هەروەها هەر چەندە زیاتر هاوولاتیان دراوی ئەلیکترۆنی به‌کاربێنن له‌به‌رامبه‌ر دراویی ئاسایی ئەوا ده‌سه‌ڵاتی بانکی ناوەندی كه‌م دەبیتەوە و کەمتر دەتوانن كۆنتڕۆڵی بازاڕ و سیاسەتی دراویی بکەن کە ئیستا له‌ ڕێگای سودەوە دەیکەن، بۆیە خویان دەیانەوەیت جۆرێك دراوی ئەلیکترۆنی بخه‌نە بازارەوە.

هەروەها دراوی ئەلیکترۆنی هەروەک سیستمی پارەدانی ئاسایی له‌ ڕێگای ئه‌نته‌رنێت و کارتەوە پرسی ئەوەی له‌سەرە کە هاک بکرێت و کاروباره‌کان په‌كیان بکەوێت وەک لە ماوەکانی ڕابردوودا کە سیستمی سوپه‌رمارکێتەکان لە چەندین شوێن لە جیهان و سویدیش هاک کرابوو و خەڵک نەیدەتوانی به‌ کارت پارە بدات.

هەروەها جیاوازی ئەو دراوە ئەلیکترونییه‌ له‌گەڵ ئەوانەی کە ئێستا هەن ئەوەیە کە ئەم دەراوە نوێیه‌ و بەهایەکی دیاریکراوی دەبێت و بانکی ناوەندی گەرەنتی دەکات.

پ/ چه‌تۆ

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.