Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:16

کاکه‌مین نه‌جار: سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌ گه‌وره‌کان دایه‌

کوردستان TV
#7
100%

كاكه‌مین نه‌جار رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌ گه‌وره‌كان دایه‌‌ و له‌‌ زیانی پارته‌ بچووكه‌كانه‌‌‌.

له‌ كاتێكدا ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی عێراق به‌دۆخێكی ناهه‌مواردا تێپه‌ر ده‌بێت، بڕیاره‌ له‌ دوو مانگی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ به‌ڕیوه‌بچێت. سه‌باره‌ت به‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌وه‌ ناوماڵی شیعه‌ ناكۆكی تێكه‌وتووه‌ و هه‌ندێك لایه‌ن كشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاندووه‌، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش سووره‌ له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی دیاریكراویدا.

له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی‌ عێراق به‌ سیسته‌می بازنه‌یی به‌ڕیوه‌ده‌چێت. سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ كاكه‌مین نه‌جار سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ جیاوازی زۆر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن گۆرانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌.

كاكه‌مین نه‌جار گوتیشی، سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌ گه‌وره‌كان دایه‌ و له‌ زیانی پارته‌ بچووكه‌كانه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.