ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی 8ی 2021 له تارانی پایته‌ختی ئێران و له ناو په‌رله‌مانی ئێران ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران سوێندی یاسایی خوارد و وه‌ك ھەشتەمین سەرۆك کۆماری ئێران ده‌ستبه‌كاربوو.
شایه‌نی باسه شاندێكی باڵای كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و هه‌ریه‌ك له فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كار‌و باری ئایینی و كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كار‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیر ی و لاوان و به‌شدارییان له مه‌راسیمی سوێندخواردنی ڕه‌ئیسیدا كرد.
بەپێی ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی ئێرانیش IRNA، ٢٦٥ کەس لە ١١٥ وڵاتەوە ئامادەی رێوڕەسمی سوێندخواردنى رەئیسى بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.