رۆژانه ته‌كنه‌لۆژیا ، له‌پێناو فه‌راهه‌م كردنی خۆش گوزه‌رانی مرۆڤ دا،له پێشڤه‌چوون دایه ،له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆرنكارییهكانیش زۆر خێران ،بۆیه پێداویستیه‌كانی مرۆڤیش خێران.
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا به ئاماده بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر ،كۆمپانیای (ڤۆڵكۆپتهر)ی ئه‌ڵمانی له فڕۆكخانه‌ی "وتیمان" ، بۆ یه‌كه‌مین جار تاكسی فڕۆكه‌ی كاره‌بایی به‌سه‌ركه‌وتووی تاقیكرده‌وه ، بۆماوه‌ی چوار خووله‌ك به‌ئاسمانه‌وه بوو ، 50 مه‌تر له زه‌وییه‌وه به‌رزبووه‌وه.
فڕۆكه‌ی تاكسی،له‌لایه‌ن یه‌ك فرۆكه‌وانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت ، نیاز وایه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو له‌رێگه‌ی بازاڕه‌كانه‌وه بخرێته خزمه‌ت مرۆڤایه‌تی.
ئا- كامران
ژێده‌ر - ئه‌لجزیره
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.