نووسه‌ر و وه‌رگێر ئازاد به‌رزنجی كۆبه‌رهه‌می شانۆنامه‌نووسی لوبنانی (جوبران خه‌لیل جوبران) به‌زمانی كوردی بڵاوكرده‌وه.
جوبران خه‌لیل جوبران، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندی لوبنانییه، ساڵی 1883 له لوبنان له‌دایكبووه و ساڵی 1931 به‌هۆی نه‌خۆشی سیل ، كۆچی دوایی ده‌كات.
ئازاد به‌رزنجی وه‌رگێر له‌سه‌ر كۆبهرههمهكه راگه‌یاند" دوای پتر له ساڵ و نیوێك كاری ڕۆژانه، دواجار توانیم كۆی كتێبه‌كانی جوبران خه‌لیل جوبران بكه‌م به كوردی و له شه‌ش به‌رگدا و له بۆكسێكدا و له‌سه‌ر ئه‌ركی برای به‌ڕێز دكتۆر ته‌ها و ده‌زگای ڕۆشنبیریی جه‌مال عیرفان، پێشكه‌ش به خوێنه‌ر و كتێبخانه‌ی كوردیی بكه‌م".
شایانی باسه نووسه‌ر جوبران خه‌لیل به زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی، ده‌ستی به نووسین كردووه ،خاوه‌نی چه‌نده‌ها كتێبه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.