Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:08

د.محه‌مه‌د خورشید: پێویسته‌ کورد خۆی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ بکات

کوردستان TV
#7
100%

به‌رپرسی لقی 3ی پارتی  دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: هۆكاری ئاسایی نه‌كردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركووك بۆ كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ته‌ یه‌ك به‌دوایه‌كه‌كانی به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان تیڤی سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌  دكتۆر محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی 3ی پارتی  دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: پرسی هه‌ڵبژاردن، پرسێكه‌ ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌ پێی لێكدانه‌وه‌كان ، ته‌نها حزبه‌ گه‌وره‌كان ده‌توانن كورسی به‌ ده‌ست بێنن .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در كردوویه‌تی ، به‌ فه‌رمی نه‌دراوه‌ته‌ كۆمسیۆن ، به‌وه‌ی كشاوه‌ته‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن . هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیه‌ ، به‌ هه‌ر شێوازێك بێت پێویسته‌ كورد خۆی بۆ ئاماده‌ بكات . بایكۆت كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كارێكی باش نییه‌ ، نابێت كورد بیر له‌ بایكۆت كردن بكاته‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ كورد له‌ كه‌ركووك دكتۆر محه‌مه‌د خورشید رایگه‌یاند: هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ 6 كورسی به‌ ده‌ست بێنیین له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ . هۆكاری ئاسایی نه‌كردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركووك بۆ كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ته‌ یه‌ك به‌دوایه‌كه‌كانی به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ . سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی كوردستان له‌ سه‌ر پرسی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ، ئه‌وا زیانی ده‌بێت له‌ سه‌ر عێراق و به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ، ته‌نها شتێك هه‌یه‌ كه‌ هه‌ڕێم پارێزراو بێت ئه‌ویش یه‌كڕیزی ماڵی كورد و پرۆسه‌ی چاكسازییه‌ كه‌ چیتر پشت به‌ به‌غدا نه‌به‌ستین

دكتۆر محه‌مه‌د خورشید گوتیشی: ئه‌و رووداوه‌ی مه‌خموور بۆ رفاندنی ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتی ، ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ چالاكی تیرۆریستان زیادی كردووه‌ وه‌ك ده‌بینین له‌ چالاكی تری ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستییانه‌ له‌ په‌ككه‌وتنی كاره‌باو زیان گه‌یاندن به‌ دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان ، ئه‌وه‌ زه‌نگێكی مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق . هه‌ر كارێكی تێكده‌رانه‌ به‌ تیرۆر ناوده‌بردرێت ، له‌ عێراق به‌ روونی ئه‌و بابه‌ته‌ ئاشكرایه‌ .

هه‌ر هێزێك له‌ مه‌رامی سیاسی تاوان ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وا به‌ تیرۆر له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت به‌داخه‌وه‌ له‌ میدیاكان و سۆشیال میدیاكان باس ده‌كرێت، به‌ڵام راستیه‌ك هه‌یه‌ گفتوگۆكان له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی به‌رده‌وامی هه‌یه‌، به‌ڵام زۆر له‌خاڵه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ جێبه‌جێ ناكرێت ئه‌وه‌ش بۆ لاوازی ئه‌و حكومه‌ته‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ .

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.