له یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی قه‌ڵغانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌راو له یاریگای وێمبلی له له‌نده‌ن، یانه‌ی لیسته‌رسیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی لیسته‌رسیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی پرێمه‌رلیگی برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌مدا، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یهكترو هه‌ردوو لاش چه‌ندین ده‌رفه‌تی گۆڵ تۆماركردنیان له‌ده‌ستدا، ئه‌م گێمه به‌بێ گۆڵ ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له‌به‌رده‌وامی هێرشی یاریزانانی هه‌ردوو تیپ بۆ سه‌ر گۆڵی یهكترو له یه‌كێك له هێرشه‌كانی لیسته‌رسیتی، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ تیپه‌كه هه‌ژماركردو له جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌دا، هێرشبه‌ری نێیجیری، كیلیچی ئیهیاناچۆ تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی لیسته‌رسیتی له خوله‌كی هه‌شتاونۆ تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش لیسته‌رسیتی نازناوی قه‌ڵغانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌رای بۆ دووه‌م جار له مێژووی خۆی مسۆگه‌ركرد، پێشتریش ئه‌م یانه‌یه هه‌مان نازناوی له ساڵی هه‌زارونۆسه‌دو حه‌فتاویه‌ك به‌ده‌ستهێنابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.