له‌سه‌ر یاریگای یۆهان كرۆیڤ و له یاری جامی سوپه‌ری ولاتی هۆله‌ندا هه‌ردوو یانه‌ی ئایندهۆڤن و ئه‌یاكس ئه‌مستردام روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه.
له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له دووه‌م خوله‌كدا نونی مادویكی ئینگلیزی ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی به‌رووی یاریزانانی ئایندهۆڤن كرده‌وه ، مه‌ترسیه‌كانی یانه‌ی ئایندهۆڤن درێژه‌ی هه‌بوو له خوله‌كی 29 هه‌مان یاریزان نونی مادویكی گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م تۆمار كرد .
له گێمی دووه‌میش ئاستی ئایندهۆڤن باشتر بوو ، له خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش یاریزانی به‌لجیكی یۆرب ڤیرنیسین گۆلی سێیه‌م و دلنیایی تۆمار كرد ، یه‌ك خولهك به‌ر له‌ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاسایی یاریه‌كه ماریۆ گۆتزه‌ی ئه‌لمانی گۆلی چواره‌می تۆمار كرد‌و كۆتایی هێنا به كه‌رنه‌ڤالی گۆله‌كان و یانه‌ی ئایندهۆڤن كه له‌وه‌رزی رابردوو به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌فتاو دوو خال پله‌ی دووه‌می خولی یانه‌كانی هۆله‌ندای به‌ده‌ست هێنابوو توانی جامی سوپه‌ری ئه‌و ولاته بۆ جاری یازده‌هه‌مین له مێژووی خۆی به‌رزبكاته‌وه‌و ئه‌یاكسیش كه پاله‌وانی وه‌رزی رابردووی خول و جامی هۆله‌ندا بوو نه‌یوانی بۆ جاری ده‌یه‌م به نازناوی جامی سوپه‌ری ولاتی هۆله‌ندا شاد ببێ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.