سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، محەمەد موخبیر بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرکۆمار، هەروەها گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی، غوڵام حوسێن ئیسماعیلی بۆ پۆستی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار دەست نیشان کرد.
محەمەد موخبیر دێزفولی، سەرۆکی شاندی زانستی کە پەرەی داوە بە کۆڤیران کە ڤاکسینێکی ئێرانی-یە دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە، بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئەو وڵاتە دەست نیشان کرا.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، محەمەد موخبیر بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرکۆمار، هەروەها گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی، غوڵام حوسێن ئیسماعیلی بۆ پۆستی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار دەست نیشان کردووە.
چاوەڕوان دەکرێت رەئیسی لە میانی ئەم هەفتەیەدا، کابینەی حکوومەتەکەی پێشکەش بە پەرلەمانی ئێران بکات بەمەبەستی وەرگرتنی متمانە.
محەمەد موخبیر لە شاری دێزفول سەربە پارێزگای خوزستان خۆرئاوای ئێران لەدایکبووە و لە میانی شەڕی ئێران-عێراقدا وەک کارمەندی تەندروستیی لە سوپای پاسداراندا کاری کردووە.
محەمەد موخبیر پۆستەکانی بەڕێوەبەری پۆستەی دێزفول، جێگری پارێزگاری خوزستان و بەڕێوەبەری دامەزراوە کۆمەکبەخشەکان بەڕێوەبردووە و لە دوای ساڵی 2007ەوە تا ئێستا پۆستی سەرۆکایەتی لێژنەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئیمام بەڕێوەدەبات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.