Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:44

هونەرمەندی ناسراوی کورد ئاسایش عوسمان دانش کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ 8-8-2021 هونەرمەندی شانۆکار "ئاسایش عوسمان دانش" بە نەخۆشی له‌ وڵاتی سویدکۆچی دوایی کرد. سه‌ندیكاری هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ولێر لە پرسه‌نامه‌یكدا هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی شانۆکار ئاسایش عوسمان دانشی بڵاوکردەوە.

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌: بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 8/8/2021 هونەرمەند (ئاسایش عوسمان دانش ) لە سوید بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، بەناوی هەموو هونەرمەندان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردوو دەکەین، هیوادارین خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

هیوا سعاد یونس سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان شایانی باسه‌ ئاسایش عوسمان یەکێک بوو لە شانۆکارە دێرینەکانی کوردستان و جگە لە کاری هونەری، وەک میدیاکارێک کاری رۆژنامەوانیشی كردووه‌.

انا لله وانا الیه راجعون

ئا- كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.