نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له پیرۆزبایی نامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی له حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ده‌کات.
ده‌قی پیرۆزبایی نامه‌یه‌كه
بەڕێز کاک محەمەدی حاجی مەحموود
سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان، حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.
بە ڕێزەوە لە تێکۆشان و خەبات و قوربانییەکانتان و له ڕۆڵ و هه‌وڵی به‌رچاوی به‌ڕێزتان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بۆ یه‌کڕیزی و ته‌بایی له‌نێوان لایه‌نه کوردستانییه‌کاندا ده‌ڕوانم.
هیوادارم ئەم بۆنەیە گوڕوتینی زیاتر بە خەباتی سیاسیتان بدات بۆ خزمەتی بەرژەوەندی و ئامانجە باڵاکانی گه‌لی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
۸/۸/ ۲٠۲۱
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.