له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته دلشاد نامق مامۆستای زانكۆ رایگه‌یاند :
هه‌لبژاردنی داهاتووی عێراق ده‌رهاویشته‌ی فشاری شه‌قامه ، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ، كێشه‌و گرفت و قه‌یرانه‌كانه .
ئێستاش گومان هه‌یه بۆ دواخستن ، به‌هۆی نه‌بوونی متمانه له نێوان هێزه‌كان ، هه‌روه‌ها متمانه‌یه‌یان به‌و واده‌یه نیه كه هه‌لبژاردن ئه‌نجام بدرێت ، بڕیاری كشانه‌وه له لایه‌ن هه‌ندێ هێز هه‌موو ئه‌وانه ئاماژه‌ن به‌وه‌ی كه گومان له سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن ده‌كرێت .
كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی كه بڕیاریان داوه به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن نه‌كه‌ن ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خاڵێكی گرنگ كه ناتوانن داواكارییه‌كانی شه‌قام بهێننه دی . هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و هێزانه له سه‌نگی خۆیان ده‌ترسن كه زیاتر ئه‌و سهنگهیان نه‌مێنێت كه هه‌یانه تاكو ئێستا .
دۆخی ئه‌منی عێراقیش وه‌كو پێویست نییه ، به هۆی بوونی میلیشیاكان و مه‌ترسی ده‌ستتێوه‌ردان له ئه‌نجامی هه‌لبژاردن . سیسته‌می نوێی هه‌لبژاردن كاریگه‌ری له سه‌ر پێكهاته‌ی په‌رله‌مانی عێراق ، به نسبه‌ت ته‌واوی پێكهاته‌كان ، وا باش بوو هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد نه‌فه‌وتێت به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.