سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، پرسهنامهیهك ئاراستهی كهس و كار و خانهوادهی پڕۆفیسۆر كنیازێ ئیبراھیم سەرۆكی فیدراسیۆنی كوردان لە یەكێتی سۆڤیەتی جاران دهكات و ڕایدهگهیهنێت: کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر كنیازێ ئیبراھیم سەرۆكی فیدراسیۆنی كوردان لە یەكێتی سۆڤیەتی جاران خەسارەتێکی گەورەبوو.
دهقی پرسهنامهكه:
بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٨/٨/٢٠١٢١ کەسایەتی دیارو ڕۆشنبیری گەلەکەمان کنیازێ ئیبراهیم سەرۆکی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی سۆڤیەتی پێشووم پێگەیشت، کە بە نەخۆشی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
پڕۆفیسۆر کنیازێ ئیبراهیم لە قۆناغەکانی ژیانی خزمەتی زۆری زانست و ئەدەب و ڕۆشنبیری کوردی کردو ڕۆلی بەرچاوی هەبوو لەکۆکردنەوەی زانستخوازو سیاسەتوان و ڕۆشنبیرانی کورد لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران لەچوارچێوەی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردان. سەرەتا لە ئەرمینیا، دواتر لە کازاخستان لە بواری زانستی و هاوکات وەک چالاکوانی سیاسی لە رێکخراوی بەربانگ لە کازاخستان لە خزمەتکردن بەردەوام بوو.
ئەکادیمی و پرۆفیسۆر دکتۆر کنیازێ ئیبراهیم ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا لەسەر ژیانی سیاسی و زانستی کوردانی سۆڤیەتی پێشوو و گەیاندنی ئێش و ئازارو ویستی کوردان بۆ ناوەندە سیاسی و زانستیەکان هەر لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتی پیشوو تاوەکو ئەمڕۆ. بەڕێزیان لەگەڵ ئەوەی خۆی و خانەوادەکەی و دۆست و هاوڕێیانی دەیان ساڵ لە زێدی باب و باپیرانیان دوورکەوتنەوە و وەک پەنابەر لە دەرەوەی زێدی خۆیان دەژیان، بەڵام دڵ و مێشکیان هەمیشە لەگەڵ گەلی کوردستان بوو.
کۆچی دوایی ئەمڕۆی پڕۆفیسۆر کنیازێ ئیبراهیم و کۆچی دوایی چەند ڕۆژێک لەمەوبەری یوری نەبیێڤی هاوڕێ و جێگری، بوونە خەسارەتێکی گەورە و لەبیرنەکراو بۆ گەلەکەمان.
بەم بۆنە خەمناکە پرسەو سەرەخۆشی لەخانەوادەو کەس و کارو دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەم و خوای گەورە بیخاتە بەردەم میهرەبانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.